ده‌زگای ئاسایش ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له سلێمانی دوره له‌ڕاستیه‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌هه‌ماهه‌نگی تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "رۆژی 19ی تشرینی دوه‌می 2025 له چالاكییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق له‌شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستگیركرا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی له‌سۆشیال میدیا هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوكرایه‌وه كه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شاری سلێمانی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردبێت، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م هه‌واڵه دوره له ڕاستییه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای ئه‌وه‌ی نوسراوی فه‌رمی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوكمان به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك كه پێكهاتبون له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو به هاوه‌ڵی سێ ئه‌فسه‌ری هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌سه‌ركه‌وتوانه توانرا بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی سێ كیلۆگرام حه‌شیش".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره ئه‌قڵییه‌كان له گرتوخانه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌شاری سلێمانی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
پێشتر ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "یه‌كێك له دیارترین بازرگانه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌رمان له پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردوه، ده‌ستیش به‌سه‌ر سێ كیلۆ ماده‌ی حه‌شیشدا گیراوه".
PM:05:33:20/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت