دەمیرتاش لە نوێترین پەیامیدا: لە زیندان بە سەربەرزییەوە دەردەچم


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.


دەمیرتاش لە نامەیەکدا نووسیەتی، "ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسە و بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من کە تەنانەت ئاماژەشم پێ نەداون و بە رای گشتیی رادەگەیێنن".

دەمیرتاش لە نامەکەیدا نووسیویەتی، "پێویستە هەمووان بزانن و دڵنیابن، من بەڕێز و بە سەربەرزییەوە هاتمە ئێرە، رێز و کەرامەتی خۆمم نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزییەوە لێرە دەردەچم یان تا دواڕۆژی ژیانم لێرە دەمێنمەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "9 ساڵ لە زیندان ناخۆشی زۆری بینیوە، بەڵام دوورکەوتنەوە لە خەباتی ئازادی، دیموکراسی و ئاشتیی گەل، لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی بەرگری و ئیرادەیەکی پۆڵاییم پێدەبەخشێت".

هەفتەی رابردوو بوو لەنت ئارنچ لە گرتووخانەی ئێدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی گشتیی هەدەپەی کرد، ئارنچ دوای سەردانەکەی رایگەیاندبوو، "دەمیرتاش دەیەوێت لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبێتەوە".


PM:03:33:20/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو