دەوامی وەزارەتی ئەوقاف درێژکرايەوه و پشووی رۆژانی شەممەش لابرا
وێستگهنیوز –
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژكردەوە و رۆژانی شەممەش دەوام دەکەن.
وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیيه رۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت.
روونیشیكردەوە، رۆژانی شەممە کە پشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگا فەرمییەكان، بەڵام فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026، ئەو پشووە نایانگرێتەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان راییبکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بکرێت.
PM:01:58:20/11/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت