رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی: په‌رله‌مانی له‌كارخراوی عێراق زیاتر له 150 یاسا و پڕۆژه‌ی پشتگوێخستووه
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌دای خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆر خراپ بووه و نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت لێپێچینه‌وه له یه‌ك گهندهڵكاریش بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئهلبونیه ئه‌لجه‌دیده، په‌رله‌مانی له‌كارخراوی عێراق زیاتر له 150 یاسا و پڕۆژه‌ی پشتگوێخستووه به‌هۆی نه‌بوونی رێكه‌وتنی سیاسی و ناڕێكی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، و به خراپترین خول له مێژوودا وه‌سفیكردووه له ساڵی 2005وه تاوه‌كو ئێستا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، زیاتر له 70 په‌رله‌مانتار بۆ ته‌نها جارێكیش یه‌ك وشه‌یان نه‌وتووه و دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق، لێپێچینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌یه‌ك به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه.
دوێنێ دووشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگه‌یاند، له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، واده‌ی یاسایی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو بووه و له‌و رۆژه‌وه شه‌رعییه‌تی سیاسیی كۆتایی هاتووه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی عێراقی له ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كاربه‌ڕێكردن كه‌م كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی باس له‌و پێوه‌ره كارپێكراوانه كرا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند كراون، جگه له سروشتی به‌رنامه‌ی حكومی داواكراو به‌جۆرێك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عێراق و خواستی هاووڵاتیان بۆ چاكسازی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان به‌دیبێنێت.
PM:06:00:18/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت