کەشناسیی هەرێم: کەشێکی ناسەقامگیر روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئەگەری بارینی تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 14ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، لە کاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەى هەرێم و لەکاتەکانی درەنگانی شەو لە هەندێک شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە، شایانی باسە کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو، پلەکانی گەرما بە گشتی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : / پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی


AM:10:52:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو