لە سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە سلێمانی "سێ کەس گیانیان لەدەستدا."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ دەوترێت، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی خێرایی لە ڕادەبەدەرەوە، ئۆتۆمبێلەکە پارچە پارچە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە "لە جۆری مارسیدسە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە سەگێکدا کێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا کێشاوە و چەند دارێکی شەقامەکەی شکاندووە و دواتر پەڕیوەتەوە ئەوبەری شەقامەکە.
AM:08:49:28/10/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت