خورشید هه‌ركی: كێشه‌كه كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
خورشید هه‌ركی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزی هه‌ركی كه دوێنێ له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به شه‌ڕ هات، رایگه‌یاند كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه و كۆتایی هات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خورشید هه‌ركی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وتی: "ئه‌و رووداوه‌ی روویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه هانامان بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی هێنا".
وتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌زووترین كات هاتنه‌سه‌ر خه‌ت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو و كۆتایی هات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و خاكه و سه‌رۆك بارزانی-ن و ئه‌وه‌ی روویدا شتێكی له‌ناكاو بوو و ئیشه‌ڵا چاره‌سه‌ر بووه".
ئاشكراشیكرد كه "گره‌نتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ته، گرهنتیهكهش بۆ كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لیژنه پێكهێندراوه و ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه روداوه‌كه له‌سه‌ری رویداوه چاره‌سه‌ركراوه، لێكتێنه‌گه‌یشتن رویداوه و ئه‌وه‌ی رویدا دووباره نه‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ گیانیان له‌ده‌ستدا، خورشید هه‌ركی رایگه‌یاند كه "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ركاتێك چه‌كی هه‌ڵگرت و بریاری پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی و له‌هه‌ركات و ساتێك مه‌رگی له‌پێشه و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان وه‌كو شه‌هیدی ئه‌م وڵاته هه‌ژمارده‌كات، له‌روی عه‌شایه‌ریه‌وه ئێمه به‌هانای یه‌كتر ده‌چین بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه شه‌هید ده‌بین یان نا، برای ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا هه‌رئه‌وكات سه‌ردانیكردم و وتی وای داده‌نێین له‌پێناو خاك و نیشتمان براكه‌م شه‌هیدبووه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خورشید ھه‌ركی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی چووه هه‌ولێر و سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرد و به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ڵێنی پێدراوه كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌ستگیر نه‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ست داوه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و كه‌سیش زیندانی ناكرێت.
شەوی سێشەممە 8ـی 7ـی 2025، لە سنووری قەزای خەباتی سه‌ر به شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە کاتێکدا شەڕی قورس لە نێوان هەردوولادا بەردەوامی هەبوو، رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداوەکەی دەکرد، بەڵام لەو کاتەوە ڕفێندراوە و هێشتا بێ سۆراغە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس کوژران، کە یەکێکیان پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو بە ناوی فەلاح حەسەن و خەڵکی سنووری کفری بوو، کوژراوەکەی دیکەش لە عەشیرەتی هەرکی بوو، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون هاوکات، چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و هەمەر سوتێندران و تێکشكێندران.
PM:10:58:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت