ده‌زگای ئاسایش، ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری بكوژ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان له‌بازگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو له‌یاسایان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم هاتووه كه "رۆژی 2025/6/21 به‌هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شه‌ڕ له‌نێوان (سێ) هاوڵاتی له‌قه‌زای خانه‌قین ڕووده‌دات و كه‌سێك به‌چه‌قۆ له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه ده‌كوژرێت و ده‌ستبه‌جێ شوێنی ڕووداوه‌كه به‌جێ ده‌هێڵن و هه‌ڵدێن".
ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش دوای به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان له‌بازگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ردوو تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیربكه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (406 )له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:08:09:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت