شاندی دەم پارتی: تێبینی و پێشنیازەکانمان لەبارەی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی گەیاندە ئەردۆغان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025، شاندی دەم پارتی لەگەڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە شاندەکەی دەم پارتی لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار پێکهاتبوون.


دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، "تێبینی و پێشنیازەکانی خۆمان سەبارەت بە قۆناخی نوێی پرۆسەی ئاشتی و ئەو کارانەی لەمەودوا دەکرێن گەیاندە ئەردۆغان".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامی ئیرادەی هاوبەشی هەردوولا بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە کرایەوە".

شاندی دەم پارتی ئەمە دووەم کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی.


PM:06:00:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو