قوباد تاڵەبانی لە پارکی هەواری شار بەردی بناغەی "جین بانکی" دانا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "جین بانکی" دانا.
جین بانک، پرۆژەیەکی ستراتیژی کشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە، پرۆژەکە لەسەر رووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی کۆکردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی کە مۆرکی رەسەنی کوردستانی و عێراقیان پێوەیە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ناوەندێکی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرەکان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ پسپۆڕانی بوارەکە دەڕەخسێنێت.
PM:05:14:07/07/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت