لە بەرامبەر جوڵەیەکی سوپای عێراقدا؛ لە سنووری کفری تا نزیک کەرکووک پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە


وێستگەنیوز_

سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەنیازی دەستەبەسەرداگرتنی بیرە نەوتێک لە سنووری ناحیەی کۆکس، دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و لە سنووری کفری تا نزیک کەرکووک پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز کە لە سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێزە عێراقیەکان دەستیان بەجووڵە کردووە بۆ سنووری ناحیەی کۆکس و هێزی پێشمەرگەش کەوتوونەته حاڵەتی ئامادەباشیەوە و سریەی کۆماندۆی لیوای 17 بەهێز و چەکەوە لەسەر بیرە نەوتەکه جێگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ فەوجی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، لەناحیەی شارەبانەوە بۆ بیرەنەوتی (چاڵە و خالید) لە سنووری گوندی عەلی خەلەف لەناحیەی کۆکس بەڕێکەوتوون و هێزێکی تایبەتی لیوای 17ـی هێزی پێشمەرگە بەچەک و تەقەمەنیەوە گەیشتوونەتە سەر بیرەکه و لە ئامادەباشیدان. 

هاوکات، چەند رۆژێکیش لەمەوبەر، هێزێکی سوپای عێراق چەند هاتوونەتە سنووری ناحیەی جەبارە.


PM:10:17:04/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو