ئەو تۆمەتبارەی ویستی دەستدرێژی بکاتە سەر شلێر لەسێدارە درا


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سنە سزای لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارە جێبەجێکرا کە پێشتر لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە دراوسێیەکیان دەستگیرکرابوو.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025، سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

ئاماژە بەوەکراوە، گۆران قادری سێ ساڵ پێش ئێستا لە سەر دۆسیەی شلێر رەسوڵی دەستگیرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

شلێر رەسوڵی تەمەن 36 ساڵ رۆژی شەممە 3ی ئەیلولی 2022، لەلایەن گۆران قادری داوای لێکرابوو بچێت هاوکاری هاوسەرەکەی بکات نەخۆشە، بەڵام هاوسەری گۆران لە ماڵ نابێت و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە بۆسەر شلێر رەسوڵی، لەوکاتەدا شلێر لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و دوای شەش رۆژمانەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گیانی لەدەستدا.


PM:12:05:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو