ئاوی هه‌ولێر: چه‌ند هاوڵاتییه‌كی نابه‌رپرس پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێ-یان شكاندووه
وێستگه‌نیوز-
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "به‌هۆكاری كاركردنی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی نابه‌رپرس بۆ راكێشانی هێڵی كاره‌با و هه‌ڵكه‌ندن به حه‌فاره بۆ دانانی بناغه‌ی ستوون بۆ راكێشانی كاره‌با به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و دیاریكردنی رێچكه‌ی خزمه‌تگوزاری، له‌كاتی كاركردنیان هێڵی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفرازیان شكاندووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "ئێستا وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 وه‌ستاوه. تیمه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له 24 كاتژمێری داهاتوودا بۆرییه‌كه چاك بكرێته‌وه و ئاو بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتییان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر داوا له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كات له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز3ن، تاوه‌كو چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه هاوكارییان بن و ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.
پێشتر هیوا عه‌بدولڕه‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێ رایگه‌یاند كه بۆری پڕۆژه‌كه له نزیك گوندی داره‌به‌ن له گه‌زنه شكاوه و چاككردنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ن ده‌كه‌وێته سبه‌ی.
PM:08:19:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت