ئه‌و كه‌سه‌ی به‌چه‌كوش هێرشیكرده سه‌ر هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌كوش هێرشیكرده سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و برینداری كرد.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 2025/5/18 له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك به‌چه‌كوش هێرشیكرده سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و برینداریكرد، دواتر تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد".
پۆلیس ده‌ڵێت: "له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت هه‌ڵاتووه، به‌شی پۆلیسی ناوشار/رۆژئاوا بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تی راسپارد بۆ ده‌ستگیركردنی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تبار و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ت. س. ع.) له‌دایكبووی 1977 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
PM:11:05:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت