بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی دوو رێککەوتننامە لە بواری وزە لە ئەمریکا واژۆ دەکرێن
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتۆن سەرپەرشتی و چاودێريی رێوڕەسمی واژۆکردنی دوو رێککەوتننامە لە بواری وزەدا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی میدیای پارتی بێت، هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو رێککەوتننامە لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهای رێککەوتننامەکان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت".
رۆژی 17ی ئایاری 2025،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا.
PM:06:46:19/05/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت