نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: سنوورەکانمان نابنە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ
وێستگەنیوز-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئایاری 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تاران كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه "به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه نادرێت خاک و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ".
ئاماژە بەوەکراوە، دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025، بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" سەردانی ئێرانی کرد.
PM:06:05:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت