ئەحمەد داود ئۆغڵۆ: ئەگەر پێگەیەکی فەرمیم هەبوایە کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانیم چارەسەر دەکرد


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پارتی ئایندە رایدەگەیەنێت، پێشکەوتنی باش لە سلێمانی بەدی دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە گەشتی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و تورکیا هەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 19ئ ئایاری 2025، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە لە کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی بە میدیای یەکێتی رایگەیاند، "کۆڕبەندی دێڵفی دەرفەتێکی گرنگە بۆ ناوبانگی شاری سلێمانی و پێشکەوتنی باش لە سلێمانی بەدی دەکەم لە رووی بیناسازی و ژینگەوە".

لەبارەی دەستپێنەکردنەوەی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئۆغڵۆ وتی، "هیوادارم کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەزووترین کات چارەسەر بکرێت و پێویستە گەشتی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و تورکیا هەبێت".

وتیشی، "ئەگەر پێگەیەکی فەرمیم هەبوایە و بڕیارم بەدەست بوایە یەکەم شت کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانیم چارەسەر دەکرد".


PM:05:40:19/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت