هەڵۆ عەسکەر لە کۆڕبەندی دێڵفی: لە بواری ژینگە و کەشوهەوادا عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بواری ژینگە و کەشوهەوادا عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، عێراق دوو پرۆژەی گرنگی هەیە بۆ وزەی خۆر.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، هەڵۆ عەسکەر، وەزیری ژینگەی عێراق لە کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی لە پانێڵێکدا رایگەیاند، "لە بواری ژینگە و کەشوهەوادا عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە و گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی لە عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمی رێژەی باران بارین و بەفر بارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو تەنانەت کۆچی باڵندەکانیش".
باسی لەوەشکرد، "ژینگە پەیوەست نییە بە ناوچەیەک و جوگرافیایەکی دیاریکراو، بەڵکو ژینگە سنوورەکانیش دەبڕێت، بۆ نمونە لە دوو ساڵی رابردوودا وشکە ساڵییەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان هەبووە".
وەزیری ژینگەی عێراق وتی، "عێراق دوو پرۆژەی گرنگی هەیە بۆ وزەی خۆر کە یەکێکیان بۆ زیادکردنی کارەبایە و ئەوی دیکەش پێدانی قەرزە بە هاوڵاتییان بۆ کڕینی پانێڵی وزەی خۆر".
PM:04:10:19/05/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت