بێگەرد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێڵفی: لە رابردوودا کەموکوڕی لە سیاسەتی ئابووری هەرێمی کوردستان هەبووە
وێستگەنیوز-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە لە %10، ئاماژە بەوەشدەکات لە رابردوودا زەوییە بە پیتەکان بۆ نیشتەجێبوون بەکارهێنراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی لە پانێڵێکدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رابردوودا کەموکوڕی لە سیاسەتی ئابووری هەرێمی کوردستان هەبووە، هەروەها لە رابردوودا زەوییە بە پیتەکان بۆ نیشتەجێبوون بەکارهێنراون".
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وتی، "ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە لە %10"، وتیشی، "لە هەرێمی کوردستان هەشت بەندوای نوێ بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکراون".
ئەوەشی خستەڕوو، "ساڵانە دەیەها فێستیڤاڵی جۆراوجۆر بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان رێکدەخرێت و گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکات، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێکەڵکردنی کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان".
PM:03:47:19/05/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت