دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تائێستا لەگەڵ پارتی بە وردی نەچووینەتە سەر باسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناکۆکییان لەگەڵ پارتی نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، یەکێتی هەندێک لە پۆستەکانی حکومەتی هەرێم بە مافی خۆی دەزانێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی لەبارەی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت بە رۆژنامەنووسانی، "ناکۆکیمان لەگەڵ پارتی نییە، تەنها تێڕوانینی جیاوازمان هەیە لەسەر کۆمەڵێک بابەت کە پەیوەستە بە پێكهێنانی حکومەت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا لەگەڵ پارتی بە وردی نەچووینەتە سەر باسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت و لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتیشی، "وەک یەکێتی هەندێک لە پۆستەکان بە مافی خۆمان دەزانین، پارتیش بە هەمان شێوە و هەردوولاش مافی خۆیانە".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئومێد دەکەین بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنین، چونکە ناوچەکە بە گۆڕانکاریی گەورە تێپەڕدەبێت".
PM:02:56:19/05/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت