قوباد تاڵەبانی: بۆ بانگەشی هەڵبژاردنی عێراق لە هەولێر دەبم
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەشەی داهاتووی هەڵبژاردنی عێراق زانیاریی دەخاتەڕوو و دەڵێت، "ئەمجارە لە هەولێر دەبم".
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەمیانەی کۆڕبەندی دێڵفی بە میدیای یەکێتی راگەیاند، "لە بانگەشەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە ئیدارەی راپەڕین بوو، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر دەبم".
ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشەویستییەکی تایبەتم بۆ سلێمانی و یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی لێرەن".
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە.
PM:02:21:19/05/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت