وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووەمین رۆژی کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا لە پانێڵێکدا، کۆڤان جەلال، بەرێوەبەری گەشەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە هەزار و 300 مۆڵەت بۆ دامەزراندنی کارگەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دراوە، کە 35% لە سلێمانییە، 45% لە هەولێر، 12% لە دهۆک و 8% لە زاخۆیە.
کۆڤان جەلال باسی لەوە کرد، لە هەرێمی کوردستاندا، هەر بیانییەک وەبەرهێنان بکات، 100% دەبێتە خاوەنی پرۆژەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئێستا دامەزراندنی کارگە بە شێوەی ئەلکترۆنییە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچووەکان و ئاسانکردنی رێککارەکان و شەفافیەتی زیاتر."
ئاشکراشی کرد، سلێمانی لە 2014ـوە بە سیستمی ئەلیکترۆنی کاردەکات و لە پێشکەوتندایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتوانین کار لەسەر ئەوە بکەین کە "گاز بۆ کارگەکان دابین بکەین."
AM:11:59:19/05/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه