بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی سلێمانی-کەرکووک پردێکی پەڕینەوە دەڕووخێنێت
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 19ـی 5ـی 2025، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ-سلێمانی بارهەڵگرێک خۆی بە پردێکدا دەکێشێت و دەیروخێنێت، بەو هۆیەوە لە ئێستادا ڕێگای سلێمانی- کەرکووک بە هەردوو ئاراستەکەیدا داخستووە.
عەقید شۆڕش جەلال، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى بازیان رایگەیاند، لە ئێستادا هەردوو ئاراستەی رێگەی کەرکووک-سلێمانی داخراوە و تەنیا رێگەیەکى یەک ئاراستە بۆ هاتووچۆى ئۆتۆمبێلى بچووک کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی هاتووچۆ لە ئێستادا سەرقاڵى کردنەوەى رێگەکەن و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.

AM:10:10:19/05/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت