دڵشاد شه‌هاب: هه‌رێم قۆناغی لێكتێنه‌گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئێران به‌جێهێشتووه و له قۆناغی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كاندایه
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتی فه‌رمیی عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له تارانه، ده‌شڵێت: "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێم له هه‌موو كاتێك باشترن".
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تاران به‌رده‌وام ده‌بن. له دیداره‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرا".
وتیشی: "له دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێران ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه، كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش له حاڵه‌تێكی ئیجابیدان، چونكه رۆڵی ئیجابیشیان بینیوه، له‌م دیدارانه‌ش دڵنیاییان دا كه هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ن و رۆڵ ده‌گێڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی كه هه‌ن..".
دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێ له دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئه‌و سیاسییانه‌ی له دیداره‌كه‌دا به‌شداربوون هه‌ست ده‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان قۆناخی لێكتێنه‌گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئێران به‌جێهێشتووه و ئێستا له قۆناخی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه و ده‌توانم بڵێم ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ر كاتێكی دیكه باشتره".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه‌ی كه‌وا له ساحه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یاریی ده‌كه‌ن، رێز له بڕیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن، چونكه بڕیاری ئێمه له‌لای خۆمان بووه، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌موو شته‌وه بووه، سه‌قامگیریی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی سه‌ره‌كی بووه، ئه‌مه وایكردووه سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت".
PM:10:06:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت