هیمداد شاهین لەبارەی کشانەوەی کۆمەڵ و هەڵوێست: هەر لایەنێک ئازادە کە دەکشێتەوە و خاوەنی بڕیاری حزبی خۆیەتی


وێستگەنیوز-

وتەبێژی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت ئەوە دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لایەنێک ئازادە کە دەکشێتەوە.


هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لایەنە ئۆپۆسیزیۆنەکان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت بەبێ ترس و دوو دڵی دەیکەین".

لەبارەی کشانەوەی رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری لە هاوپەیمانێتی خەڵک هیمداد شاهین وتی، "هەر لایەنێک ئازادە کە دەکشێتەوە و خاوەنی بڕیاری حزبی خۆیەتی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لایەنێک جنێویشمان پێبات گەردنی ئازاد بێت و ئێمە ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت ئەوە دەکەین".

کۆبوونەوەی لایەنەکانی ئۆپۆسیزیۆن بۆ پێکهنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و کۆمەڵی دادگەریی و رەوتی هەڵوێست بڕیاری کشانەوەیان داوە، بەڵام نەوەی نوێ و بەرەی گەل و یەکگرتووی ئیسلامی بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان.

بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.


PM:06:21:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو