"سوپای توركیا ته‌قه‌ی له درۆنی په‌كه‌كه كرد و 3 پێشمه‌رگه برینداربوون"
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان له رێكخراوی (CPT) رایگه‌یاند كه سوپای توركیا ته‌قه‌ی له درۆنێكی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" كرد و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسانی 2025، ته‌ندروستیی ئامێدی رایگه‌یاند كه "سێ پێشمه‌رگه له ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه له گوندی بلاڤه له قه‌زای ئامێدی برینداربوون".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ی برینداربوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی كراون".
لای خۆیه‌وه كامه‌ران عوسمان له تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه "له به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه ویستویه‌تی خاڵێكی سه‌ربازیی له (گرێداڤا)ی گوندی (بلاڤه)ی قه‌زای ئامێدی دروستبكات، له‌وكاته‌دا درۆنێكی خۆكوژی په‌كه‌كه نزیكبوه‌ته‌وه له شوێنه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن".
وتیشی: "بارەگایەکی تورکیا لەو ناوچەیە هەیە و بەسەر بنکەکەدا دەڕوانێت، پێدەچێت لەلایەن ئەو بارەگایەوە تەقەی لێکرابێت، بەو هۆیەوە درۆنەکە، کە بۆمبڕێژکراو بووە، تەقیوەتەوە و زیانی گیانی هەبووە.
PM:09:05:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت