ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی: پێویسته هه‌ڵمه‌تی ده‌رگا به ده‌رگا بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆدوو شه‌ممه 28-4-2025، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخستن له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كۆبووه‌وه.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ریه‌ك له سه‌ركه‌وت زه‌كی و شوان قادر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا و بۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی روونكرده‌وه و وتی: "له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راسپاردانه‌دا پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به‌ئه‌نجام ده‌گات".
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی: "بارودۆخه نوێیه‌كان خۆگونجاندن و ئه‌ركی نوێمان لێده‌خوازن".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو به خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا باسی له "جۆشدانه‌وه‌ی رێكخستنه‌كان كردوو هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد پێویسته رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌جاران زیاتر ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا هه‌بێت".
وتیشی: "پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌ڵمه‌تی ده‌رگا به‌ده‌رگا بكه‌ین و وه‌ك هه‌میشه یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ر ئاوێته‌ی یه‌كتربن".
وه‌ك ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه "له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوانی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ماهه‌نگی خۆیان و رێكخستنه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕیار‌و راسپارده‌كان به‌سه‌رنجه‌وه خسته‌ڕوو".
PM:08:03:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت