گۆڕانی کوردسات وەڵامی گۆڕانی گردەکە دەداتەوە
وێستگەنیوز-
بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی لەسەر بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەک بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو بەیاننامە هیچ پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نییە و ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە کەمینەیەکی تەوریسچین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025، بزووتنەوەی گۆڕان ئەو ئاڕاستەیەی کە مەکۆیان لە گەڕەکی کوردساتە رایگەیاند، "هەمووان دڵنیا دەکەنەوە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەستنی کۆنفڕانس هەماهەنگی دەکات لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەربەخۆ ئەو کارە ناکات".
ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر، کۆنفڕانس لە کات و شوێنێکیش دەبێت کە بۆ ئەو کارە رێکخراوەییە گونجاو بێت".
PM:10:34:27/03/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت