وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14ـی 3ـی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمیی ڕانەگەیەنراو، گەیشتە بەغدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ساز دەکەن.
پێشتر شەیبانی، لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات؛ ڕایگەیاندبوو، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی عێراق پێگەیشتووە و دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت ئەوانەی دراوسێی سووریان، باشتر بکەن.
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
ڕۆژی پێنجشهممه، 26ـی 12ـی 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کۆبووەوە.
PM:03:23:14/03/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت