کرێملین: پوتین و شازادەی جێنشینی سعوودیە بریاری ئاگربەست تاوتوێ دەکەن
وێستگەنیوز_
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و تاوتوێی ئاگربەستی ئۆکرانیایان کردووە.
ئەمرۆ هەینی 14ـی 3ـی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین لە راگەیەندراوێکدا وتی، رۆژی پێنجشەممە پوتین دوای ئەوەی رایگەیاند، بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رازییە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوتین سوپاسی سعودیەی کردووە بۆ هەوڵە نێوەندگیرییەکانی. دەشڵێت، محەممەد بن سەلمان "ئاماژەی بە گرنگی چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیا کردووە و ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا - رووسیا دەربڕیوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هەردوولا لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، "ئێمە بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست رازین، بەڵام پێویستە ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی ئاشتیی بەردەوام و لابردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە.
هەروەها سەرۆکی رووسیا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد، کە هەوڵدەدات جەنگەکە رابگرێت.
PM:12:06:14/03/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت