داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز_

داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی، شەش ملیار و 828 ملیۆن و 776 هەزار و 900 دینار بووە.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی 3ـی 2025، ماڵپەڕی شەفافیەت، بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی بڵاوکردەوە، کە بڕەکەی بریتییە لە شەش ملیار و 828 ملیۆن و 776 هەزار و 900 دینار بووە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، بڕی 85%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ی بەشێوەی چەكە.


AM:09:17:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت