ئومێد خۆشناو: هەر کەسێک سوودمەند بووبێت و دووبارە فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕبکاتەوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت
وێستگەنیوز_
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: سەرۆک وەزیران خۆی چاودێری جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و پرۆسەکە شەفافە.
ئەمرۆ شەممە 8ـی 2ـی 2025، ئومێد خۆشناو، بە میدیای پارتی راگەیاند: ناوی 73 هەزار کارمەندی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی تیر و پشکیان بۆ بکرێت و لە سنووری خۆیان زەوییان پێ بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، خودی خۆی سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت کارئاسانی زیاتر بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە.
جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی شەفافانە بەڕێوەدەچێت، هەر کەسێک پێشتر سوودمەند بووبێت و ئێستاش فۆرم پڕ بکاتەوە، دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
وتیشی: لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاریی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران کراوە و ڕووبەر و زەوی دیاریکراوە بۆ دابەشکردن لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان.
PM:07:27:08/02/2025
ئهم بابهته 1360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت