مه‌سرور بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر: ده‌ستور بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده‌ی سوننه‌كان رایانگه‌یاند كه پێویسته ده‌ستور بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/8 ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
راشگه‌یه‌ندراوه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له مافی گشت پێكهاته‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق كرده‌وه.
PM:03:38:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت