هاتووچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.
هاتووچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی ئازیزی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له ئێستادا سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن یان ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی به‌ستن و شه‌خته‌ی لێ ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "بێگومان ئه‌مه له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و دووركه‌وتنه‌وه‌تان له گیرخواردن و كاره‌ساتی نه‌خوازراوه".
له رۆژانی رابردوودا له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر باری و به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی-ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به‌رفربارین به‌رده‌وام بێت.
PM:12:56:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت