مه‌ریوان قه‌ره‌نی: كیلابی ده‌زانێ پرسه‌ی كێ له ژێر خێمه‌كه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێ!
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه خێوه‌ته‌كه‌ی سلێمانی گوزارشته له شینگێڕانی به‌ره‌یه‌كی شكستخواردوو كه رۆژیان ئاوا بووه.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی له وتارێكدا له‌ژێر ناو "كیلابی ده‌زانێ پرسه‌ی كێ له ژێر خێمه‌كه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێ!"، رایگه‌یاندووه كه "دوێنێ هه‌ینی 7ی 2ی 2025، یوسف كیلابی، په‌رله‌مانتاری عێراق كه هه‌موومان ده‌زانین هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان چۆنه و چه‌نده كه‌سێكی ناخڕه‌شه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان، خۆی گه‌یانده سلێمانی و سه‌ردانی خێوه‌ته‌كه‌ی به‌ناو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی كرد".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه سه‌یره، كیلابی نه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، نه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بۆ جارێكیش له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه قسه‌یه‌كی به خێری بۆ خه‌ڵكی كوردستان كردووه، نه ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌كی به‌خێری بۆ ئه‌و (به‌ناو) مووچه‌خۆرانه‌ش كردووه كه ماوه نا ماوه خۆیان زه‌لیلی به‌ر ده‌رگای شۆڤێنییه‌كان ده‌كه‌ن! ئه‌ی كه‌واته كه‌سێكی ئاوا بچێت بۆ ژێر خێوه‌ته‌كه‌ی سلێمانی یان نه‌چێت چ به‌هایه‌كی هه‌یه و چ جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات؟ ئنجا بێزه‌حمه‌ت با كه‌سێك پێمان بڵێت ئه‌م كیلابی و شته چیان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان كردووه تا بێن خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌وه هه‌ڵبكێشن؟ مه‌گه‌ر حاڵی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زۆرجوانه تا ئه‌مان خۆیان له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن به خه‌مخۆر؟".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێت: "به‌داخێكی زۆره‌وه راستییه‌كی تاڵ له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه، ئه‌م خێوه‌ته‌ی له سلێمانی هه‌ڵدراوه، هێنده‌ی گوزارشت له پرسه و شینگێڕانی به‌ره‌یه‌كی شكستخواردوو ده‌كات كه ئه‌و به‌ره‌یه هه‌م له عێراق و هه‌م له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژیان ئاوا بووه (بۆ ئه‌مه‌ش كیلابی و ئه‌وانه‌ی به‌دوای كه‌وتبوون باش ده‌زانن پرسه‌ی كێیه)، نیو هێنده گوزارشت له مانگرتنی ئه‌و چه‌ند مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه ناكات كه له سلێمانی به (كاندیدی كه‌ڕك) ناویان ده‌ركردووه و هه‌موو خه‌ڵك ده‌یانناسێ كه كه‌سانێكن پێشتر ده‌ست و شانی ئه‌م و ئه‌ویان ماچ كردووه و خۆیان كاندید كردووه كه‌چی كه‌متر له په‌نجا ده‌نگیان هێناوه!".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر یوسف كیلابی و ئه‌وانه‌شی خۆیان به پشتیوانی مووچه‌خۆرانی كوردستان نیشان ده‌ده‌ن، راستگۆن و به كرده‌یی دڵسۆزی مووچه‌خۆرانی كوردستانن، با له‌ژێره‌وه داوا له به‌غدا نه‌كه‌ن مووچه‌ی كوردستان ببڕێ و بڕ و بیانوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دۆزنه‌وه تا ببێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه بۆ مووچه‌خۆران! ئه‌گه‌ر فیعله‌ن ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر بێت، با پشتیوانیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بن كه له‌م دواییه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراقدا كراوه، نه‌ك خه‌ریكی نمایش و موزایه‌ده‌كردن بن له‌سه‌ر خه‌ڵك!".
PM:12:12:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت