مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به تاووتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عیراق".
میدیاكانی یه‌كێتی رایانگه‌یاندووه كه "گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردوودا پێی گه‌یشتوون".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه "مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت".
AM:08:29:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت