تورکیا خانووی هاوڵاتییەک لە گوندی مژێ لە قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات
وێنە.. بۆردوومانکردنی گوندێکی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە.. ئەرشیف
وێستگەنیوز_
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا، خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی مژێ لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی CPTی نێودەوڵەتی رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:40 خولەک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، بۆردوومانی خانوی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی 'مژێ'ـی بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.
لە 15ی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردووە.
ئەم بۆردومانە بەردەوامانە لە کاتێکدایە، گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ، لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە چۆڵکراون.
PM:07:11:07/02/2025
ئهم بابهته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت