كاركردن بە سیستمی پارەدانی كاش لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە رادەگیرێت
وێستگەنیوز_
لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە، كاركردن بە سیستمی پارەدانی كاش، لە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە رادەگیرێت و كار بە پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت:، لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە، لە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هاوڵاتیەك سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكات، پێویستە خاوەنی كارتی بانكی بێت، بەپێچەوانەوە هیچ كارێكی بۆ رایی ناكرێت.
PM:07:06:07/02/2025
ئهم بابهته 1220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت