سوید.. لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکدا 10 کەس کوژران


وێستگەنیوز_

پۆلیسی سوید دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکی شاری ئۆریبرۆ لە ناوەڕاستی سوید 10 کەس کوژران.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆبێرتۆ ئید، بەڕێوەبەری پۆلیسی  ئۆریبرۆ رایگەیاند، تەقەکەرەکە کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییان لەبارەی هۆکاری سەرەکیی تەقەکردنەکە نییە. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەقەکەرەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵە کە پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە نەناسرابوو.

راگەیاندنەکانی سوید دەڵێن، 15 کەس بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەوە برینداربوون کەهیچ منداڵێکیان تێدا نییە.

پۆلیسی سوید ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیانین لەوەی تەقەکردنەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت؛ باوەڕمان وایە تەقەکەرەکە تەنیا یەک کەس نییە و بەدوای هاوکارەکانیدا دەگەڕێن."


PM:11:10:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو