"بۆ له‌مه‌ودوا مووچه‌ی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا تایبه‌ت به وێستگه‌ی راگه‌یاند كه بۆ له‌مه‌ودوا مووچه‌ی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت و ڕێككه‌وتوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده‌كه ده‌ڵێت: "كاتژمێر كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن".
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی هه‌رێمی له به‌غدا راگه‌یاند.
ئاوات شێخ جه‌ناب وتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له باره‌ی مووچه گه‌یشتینه رێككه‌وتین".
وتیشی: "كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ركرا و ساڵی 2025 كێشه‌ی مووچه نابێت".
ئاوات شێخ جه‌ناب راشیگه‌یاند كه له سبه‌ی و دووسبه‌یه‌وه خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
PM:04:54:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت