"سلێمانی نمونه‌یه و له ئاستێكی زۆر باشدایه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر"
وێستگه‌نیوز-
"سلێمانی نمونه‌یه و له ئاستێكی زۆر باشدایه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر"، ئه‌مه وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌روونییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌ڵێت.
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌روونییه‌كانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ لیوا ئه‌حمه‌د زرگانی كۆبوینه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ پرسی ئه‌منی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
ده‌شڵێت: "له درێژه‌ی گفتوگۆكانماندا پێیان راگه‌یاندین سلێمانی نمونه‌یه و له ئاستێكی زۆر باشدان له به‌گژداچونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها ئاماژه‌یاندا به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ برایانی هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه، ماندویه‌تی و خه‌مخۆری هێزه ئه‌منیه‌كان كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی".
د.بڕیار ره‌شید راشیگه‌یاند كه "له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابووین له گرنگی هه‌ماهه‌نگیه‌كان له داهاتوودا به پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و داڕشتنی میكانیزمی كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا".
PM:04:31:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت