"698 خوێندكاری دیكه له زانكۆكان وه‌رگیران"
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی (698) خوێندكاری دیكه‌ی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی پڕكردنه‌وه‌ی كورسی به‌تاڵ راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت باڵا له پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی ناویان له‌هیچ شوێنێك نه‌هاتبۆوه، ده‌رگای پێشكه‌شكردنی كرده‌وه، له‌ئه‌نجامدا (698) خوێندكاری دیكه به‌شێوازی (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌پێی كۆنمره‌كانیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) گه‌ڕایه‌وه.
بۆ بینینی لیستی ناوه‌كان كلیك لێره بكه:
PM:03:04:26/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت