مەسرور بارزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر 9 باڵەخانەی پەروەردەیی کردەوە


وێستگەنیوز_

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، 9 باڵەخانەی نوێی باخچەو قوتابخانەی حکومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، 9 باڵەخانەی نوێی باخچەو قوتابخانەی حکومی کردەوە و یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد رێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد.

لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئامادەیی ئەحمەد رێکانی مەسرور بارزانی رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەی تر، ئەم قوتابخانەیە دەکەینەوە وەک نموونەیەک بۆ کردنەوەی باڵەخانەی چەندین باخچە و قوتابخانەی نوێ، کە لە سەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروست کراون."

هاوکات، سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد کە لە کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت و ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە و نەیانهێشتووە قوتابیان لە خوێندن بێبەش بن.


PM:03:01:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت