د.هه‌ڵۆ مسته‌فا عه‌سكه‌ری وه‌ك وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق دیاریكرا


وێستگه‌نیوز-
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌كۆی ده‌نگ د.هه‌ڵۆ مسته‌فا عه‌سكه‌ری له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق دیاریكرا و له‌ شوێنی نزار ئامێدی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵۆ مسته‌فا عه‌سكه‌ری له‌ پشكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وه‌ك وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، له‌ شوێنی (نزار ئامێدی) هه‌ڵبژارد.


د. هەڵۆ مستەفا عەسکەری هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستی و سەلامەتی ژینگەیی و ساڵی 2010 ـ 2012 راوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ژینگە بووە و ساڵی 2012 ـ 2018 راوێژکار بووە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، هەروەها ساڵی 2018 - 2020 سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە و ساڵی 2020 ـ 2021 راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.

نزار ئامێدی وەك وەزیری ژینگەی عیراق لەكانونی یەكەمی 2022 لەلایەن زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی متمانەی پێبەخشرا، هەروەك لەتشرینی یەكەمی 2023 لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، نزار ئامێدی وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھەڵبژێدراو بڕیارە وەك لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا دەستبەكاربێت، بەو هۆیەشەوە وازی لە وەزیری ژینگەی عیراق هێناو ئەمڕۆش د. هەڵۆ مستەفا عەسکەری لەجێی ئەو هەڵبژێردرا.


PM:02:35:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت