ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دهۆک بەرزبوونەتەوە


وێستگەنیوز-

لەدوای دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دهۆک بەرزبوونەتەوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی ئاو تیاندا زیاترە.


کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەنداوەکەمان 35%ـی توانای خۆی ئاوی تێدایە، هەروەها ئەمساڵ دۆخی بەنداوەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە".

هەروەها فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک رایگەیاند، "بەنداوی دهۆک 40 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، بەنداوەکەدا دوو هێندە زیادیکردووە، چونکە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا بوو".

بەنداوی دوكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 1959 دروستكراوە، هەروەها بەنداوی دهۆکیش ساڵی 1988 دروستکراوە.








PM:01:50:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت