بۆ پرسی مووچە شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
وێستگەنیوز-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات لەسەر پرسی دواکەوتنی مووچەی مانگی 10 لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی میدیای پارتی بێت، لەسەر پرسی دواکەوتنی مووچەی مانگی 10، شاندێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دەپرسێت بۆچی مووچە نانێرن؟.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "هیچ کێشە و هەڵەیەک لە لیستی مووچەی مانگی 10دا نییە، بەغدا تەنیا بیانوو دەگرێت".
هەروەها بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ی رادەستی بەغدا کردووە، بەڵام هێشتا پارەکەی خەرج نەکراوە.
AM:09:02:26/11/2024
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت