عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکات


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکات و لە ئێستادا زۆرینەی ئامادەکارییەکانی تەواوبوون.

عەلی کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی بەرهەمهێنانی جەنگی لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، "لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستدەکەین بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە نرخەکانی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا 90%ی کارەکانی ژێرخانی پرۆژەکە تەواوبوون، لە سەرەتای پرۆژەکەدا پێکەوەبەستنی پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە عێراق ئەنجامدەدرێت، بەڵام لە قۆناغەکانی دواتردا سەرجەم هەنگاوەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکان دێنە عێراق".

عەلی کەریم ئاشکراشیکرد، "بەپێی پلانەکەمان توانای بەرهەمهێنانی مانگانەمان دوو هەزار ئۆتۆمبێلە، کە لە ساڵێکدا دەکاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل، لە حەوت مۆدێلی جیاواز، جگە لەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ بەنزینخانەکان چەندین وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکەینەوە".

هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە جگە لە کاش ئۆتۆمبێلەکە بە قیست بەو کەسانە بفرۆشرێت کە ئارەزوو دەکەن.




AM:10:44:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو