بورهان عەلی: دۆخی دارایی و کێشە خێزانییەکان هۆکاری سەرەکی کوشتنی پیاوانن لە هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
19ی تشرینی دووەمی هەموو
ساڵێک لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانی پیاوان دیاریکراوە، لەم
بارەیەشەوە سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان رایگەیاند، "لە هەرێمی
کوردستان پیاوان لە دۆخێکی خراپدان و تەنیا لەم مانگەدا 7 پیاو کۆتاییان بە
ژیانیان هێناوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024، بورهان
عەلی، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان لە بارەی رۆژی جیهانی پیاوان بە وێستگەنیوزی راگەیاند،
"لە هەرێمی کوردستان پیاوان لە دۆخێکی خراپدان بە جۆرێک لەم ساڵدا 409 سکاڵای
توندوتیژی لە لایەن پیاوانەوە تۆمارکراوە، 38 پیاویش کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، 13
پیاوی دیکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراون."
سکرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان راشیگەیاند، "تەنیا لەم مانگەدا 7 پیاو کۆتاییان
بە ژیانیان هێناوە، ئەمەش نیشانەیە بۆ خراپی دۆخی پیاوان لە هەرێمی کوردستان،
هۆکارەکەشی بۆ دۆخی دارایی و کێشە خێزانییەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا دەگەرێتەوە."
رۆژی
19ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی پیاوانە، لە ساڵی 1999 دا بۆ یەكەمجار
ئەم بیرۆكەیە لە ترینیداد و تۆباگۆەوە كە دوو دوورگەی گەورەن لە باشووری دەریای
كاریبی، سەریهەڵدا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتیی لێكرد، لە ساڵی
دواتریشدا لە ئوسترالیا، ئەمریكا، كەنەدا و رووسیا رۆژەكە راگەیێنرا.
PM:03:06:19/11/2024
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت