کەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم لەکاتەکانی دوانیوەرۆ، هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی جۆراوجۆر، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024 ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت, لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتی جیا لەهەندێک ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى




AM:10:59:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت