بۆ ماوەی دوو رۆژ دەروازەی پەروێزخان دادەخرێت


وێستگەنیوز-


بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە هاتووچۆی گەشتیاری و بارزگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رادەگیرێت.


محەمەد نەجەفی پارێزگاری قەسرشیرین رایگەیاند، "رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردن و هاتووچۆی خەڵک لە سنوورەکانی خوسرەوی و پەروێزخانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگیرێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم داخستنە دوو رۆژەو بۆ سەرژمێری دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە گەشتیاران دەتوانن گەشتەکەیان بۆ رۆژانی دیکە دوابخەن".



AM:09:51:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت